بۆ یەکەمجار” رۆژی سینەمای کوردیی” رادەگەیەنرێت

کۆمپانیای “هاواری فیلم”لە ٣٦مین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سینەماکاری کورد و جیهانی یەڵماز گونەیدا هەر دوو پرۆژەی “ڕۆژی سینەمای کوردیی” و “کۆماری یەڵماز گونەی ژیاندۆستیی” ڕادەگەیەنێت.
سۆلیوود، بۆ یەکەمجار پۆستەر و ساڵنامە و فۆڵدەری ڕێورەسمەکە بڵاو دەکاتەوەو لە لێدوانێکی کورتیشدا هاوار مستەفا خان خاوەنی هەردوو پڕۆژەکە بە “سۆلیوود”ی رایگەیاند: کورد و کوردستانیان لەهەر کوێیەکی گۆی زەویدابن دەتوانن راستەوخۆ راگەیاندنی رۆژی سینەمای کوردیی و کۆماری یڵماز گونەی ژیاندۆستیی کە ئەوەی دواییان پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی سینەماو گەشتیارییە، ببینن.
هاوار خان وتیشی: سلێمانی شانازییەکی دیکە بۆ راگەیاندنی بۆنەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی کە “سینەمای کوردیی”یە بۆ کوردو کوردستانیان لەباوەش دەگرێت.
رۆژی سینەمای کوردیی، بۆنەیەکی نیشتمانی سەرتاسەری کوردو کوردستانیانەو بەگوێرەی زانیاریی “سۆلیوود”پۆستەرو ساڵنامەی تریش هەن لە وێنەی شارەکانی تری کوردستان و وابڕیارە پۆستەرو ساڵنامەکان بە رێنوسی لاتینی و بەشێوەزاری کرمانجی لە رۆژئاڤای کوردستانیش بڵاو بکرێتەوە.
کاتژمێر چوارو نیوی پاش نیوەڕۆی ٩-٩-٢٠٢٠ لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە ” قەڵای روخاوی رژێمی بەعس”رێورەسمەکە بەڕێوەدەچێت و هاتن بۆ هەموانە…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *