هەلی کار لە قاوەخانەی (نازدار حەیران) هەولێر
سەرکار، ئەزموونی کارکردن و سەرپەرشتیکردنی ئەم کەسانەی خوارەوەی هەبێت:
پێشکار(گارسۆن) ئەزموونی کارکردنی لە کافێ’دا هەبێت و زمانی کوردیش بە باشی بزانێت.
قاوەساز یان قاوەچی بۆ بارستای قاوە، ئەزموونی کارکردنی ھەبێت و زمانی کوردیش بە باشی بزانێت.
کارداری پیزا و هەمبەرگر(پیزا) ئەزموونی کارکردنی ھەبێت و زمانی کوردیش بە باشی بزانێت.
کارداری جۆرەکانی گیراوە و تێکەڵەکان(شەربەت) ئەزموونی کارکردنی ھەبێت و زمانی کوردیش بە باشی بزانێت.
کارداری زەڵاتە و پاستادا. ئەزموونی کارکردنی ھەبێت و زمانی کوردیش بە باشی بزانێت.
بەرکار، بۆ گێڕانی خواردن و خواردنەوەکان، ئەزموونی کارکردنی ھەبێت و زمانی کوردیش بە باشی بزانێت.
بیرتان نەچێت، مەرجی سەرەکیمان لە پاڵ شارەزاییت لە کارەکان، ئەوەیە کە زمانی کوردی بە باشی بزانیت. تکایە ئەگەر مەرجەکانت تیا نییە، دۆست و ناسیاوەکانمان مەکە بە تکاکار بۆ وەرگرتن. مەڵێ کوردی دەزانم و کوردم، خەڵکی شارەزامان داناوە بۆ تاقیکردنەوەی زمانیش، کە دەبێت ئاستێکی بەرز و پڕ ئەتەکێت بێت.
٭ تکایە (سی ڤی)یەکانتان تەنیا بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرن.
nazdarheyran2020@gmail.com