کـرمـانـج گـونـدیـی
ڤایرۆسی کۆرۆنە، ڤایرۆسێکە کە ناسراوە بە هۆکاری بڵاو بوونەوەی نەخۆشیی هەناسەیی (گرفتی هەناسە هەڵکێشان) کە سەرەتا لە هەرێمی وهان لە چینێ بڵاو بۆوە. ئەو ڤایرۆسە دوو جۆری هەیە:

1. MERS-CoV
2. SARS-CoV
گـواسـتـنـەوەی ڤـایـرۆسـی کـۆرۆنـە
لە پڕۆسێسی لێکۆڵینەوەی چلۆنایەتیی ڕاوەگواستنی ئەو ڤایرۆسە دەرکەتیە کە هەندێك لە نەخۆشەکان وەها ڕاپۆرت کراون کە پێوەندییەك لە نێوان خواردنگەلی دەریایی و باژێڕی مامڵەی ئاژەڵان هەبووە کە بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەو ڤایرۆسە لە ئاژەڵ ــ بۆ ــ مرۆڤ بگوازرێتەوە. وەلێ، ژمارەکی زۆر لە نەخۆشان وەها ڕاپۆرت کراون کە ئەوان بە هیچ جۆرێك نێزیکی باژێڕی مامڵەی ئاژەڵان نەبوونەتەوە. ئەمەش ئەوە نیشان دەدا کە ئەم نەخۆشیە لە مرۆڤ ــ بۆ ــ مرۆڤیش بڵاو دەبێتەوە.

نـیـشـانـەکـانـی ئـەو نـەخـۆشـیـیـە
نیشانەکان لە 2-14 ڕۆژ درێژە دەکێشن [بە مانای ئەگەر هەندێك لەو نیشانانە بۆ دوو رۆژ لە جەستەی خۆت هەست پێبکەی بێدرەنگ چارەی پزیشکیی وەرگرە]
ــ ئاو لە لووی هاتن
ــ سەرئێشە
ــ ئازاری قوڕگ
ــ هەست کردن بە نەساغیی
ــ هەبوونی تــا
ــ کۆخە

خـۆپـاراسـتـن
ــ دەستەکانت بشۆ [هەر کاتێك دەستت لە شتێك دا پاشان دەستەکانت بشۆ]
ــ بە دەستی نەشۆراو دەست مەکە چاوەکانت، لووتت، و دەوت
ــ لەو کەسانەی نەخۆشن دوور کەوە [ئەوە بێڕێزیی نیە بەڵکو پاراستنی خۆت و خەڵکی دیکەیە]
ــ ئەگەر خۆت نەخۆش بی لە ماڵ نەدەرچوو [وەلێ چارەی پزیشکیی وەرگرە. بەهەندێ، لەلای خۆت، ڕێگە لە پڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشیە دەگری]
ــ وەختێك دەکۆکی یان دەپژمی بە کلینکس دەم و لووتت داپۆشە [ئەگەر کلینیکست پێنەبێ دەوت بخە نێوان باسك و قۆڵت ئەوجا بکۆخە/بپژمە بۆ ئەوەی ئەگەر هەڵگری ڤایرۆسەکە بی، ڤایرۆسەکە هەر دەنێو خۆتدا بمێنێتەوە]
ــ ئەو شمەکانەی بەکاریان دەهێنێ باش بیانشۆ، و سەر مێز و سەر شتەکانی تر بە دژی میکرۆب پاکژ کەوە.

تـــێـــبـــیـــنـــیـــی:
ــ ئەو نەخۆشییە زۆر لە وەمترسییدار ترە لەوەی کە تا ئێستا باسی لێوە کرایە. هیچ ئێکەك لەو حکوومەتەکانی جیهانێ هەقیقەتەکە لەبارەی ئەو نەخۆشییە بە خەڵك ناڵێن. ئەسڵەن هەتا ئێستا نازانن چلۆن چارەی بۆ وەدۆزن.

ــ لە کوردستانێش، لەبەر نەبوونی سیستەم و کەسانی شارەزا لە کارگەلی ئیدارەکردنی مەملەکەت، کۆمەڵێك مەلای نەخوێندەوار و نەشارەزا دێن و خەت و نیشان لەمەڕ ئەو نەخۆشییە بۆ میللەت دەکێشن، “ئەوەی بەو ڤایرۆسە بمرێ شەهیدە.” ئەو جەهالەتە تەنێ لەو قشرە نەخوێندەوارە کە خۆی بە خاوەن بڕیار بۆ هەر شتێك دەزانێ دەوەشێتەوە.
ئەوە بابەتێکی ئایننیی نیە. ئەو بابەتێکی پێچیدەی پزیشکییە. لەبەرهەندێ، ئەو قشرە گەرەکە ڕێگەیان پێندرێ کە خۆیان تێکەڵ بەو جۆرە بابەتانە بکەن. ئەگەر خۆشیان تێکەڵ ئەو جۆرە بابەتانە کرد پێویستە میللەت وەرامی بەجێیان بۆ ئەو جۆرە مەلایانە هەبێ کە خۆیان لە بابەتی پزیشکیی هەڵدەقورتێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *