نڤێسين: سه‌ركه‌وت سه‌وادى/ ماموستايێ زانكۆيێ

فەرهەنگ و داب نەریت، ئەخلاقی نەریتی،مەزهەب، ئەوانە هەموویان پێیانوایە پەروەردەوفێرکردنی سێکسی بۆ منداڵان و هەرزەکار و گەنجان بابەتێکی نەشاوە، چونکە بە بۆچوونی ئەوان پەروەردە و فێرکردنی سێکسی دەبێتە هۆکاری بەدئەخلاقی و بڵاو بوونەوەی فەسادی لە کۆمەڵگادا.
کۆمەڵێک پرسی سێکسی لە دەورانی منداڵیدا بە شێوەیەکی نا خودئاگا سەرهەڵدەدەن، کە وادەخوازێ بەشێوەیەکی دوست و ئاگایانە ووڵام بدرێنەوە، ئەگەر نا ئەوان دەربارەی بابەت و پرسە سێکسیەکان دووچاری خەیاڵی سەیرو سەمەرە و سەرلێشێواوی دەبن و ئەمەش وادەکات ئەوان زانیاری خۆیان له کەسانی تر وەردەگرن، لەکاتێکدا ئەو کەسانە لەوانەیە هیچ زانیارێکی لۆژیکی و ئەقڵیان دەربارەی خودی ئەو پرسیارانە نەبێت و باوەڕیشیان پێی نەبێت، بۆیە شاردنەوە و سەرکوتکردنی ئەو پرسیارانە، بەمانای نەبوون و تێنەگەیشتنی منداڵەکان نییە لێی، بــەڵکو بابەتی سێکسی شتێکە کەناتوانرێ نکۆڵی لێبکرێت. بۆیە زانیین و زانیاری پێدان بە منداڵەکان دەبێتە هاوکاریەکی باش بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر مامەڵە بکەن لەگەڵ خودی ئەو بابەتانە کە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم دەکەن.
بۆیە پێوستە پەروەردە بەشێوەیەکی زانستی بچێتە ناو ئەو پرسەو ووڵامی شیاو بۆ پرسیارەکانی منداڵان دەربارەیان بداتەوە، نەک منداڵان لە شوێنێکی تردا بەدوای ووڵامی پرسیارەکانیاندا بگەڕێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *